سەید کامیل ئیمامی شاعیر و نیشتمانپەروەر ناسراو بە ئاوات، ساڵی ۱۲۸۲ی هەتاوی لە گوندی زەنبیل سەر بە شاری بۆکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.
ئەم شاعیرە کوڕی سەید عەبدولحەکیم کوڕی سەید عەبدولکەریمی زەنبیلە کە لە ڕێبەڕانی تەریقەتی عیرفانی نەقشبەندی و قادری بوون.
مامۆستا ئاوات هەر لە تەمەنی مندااڵییەوە هۆگری شێعر و ئەدەب بوو، ئەم شاعیرە لە نێو خوێندەوار و فەقێدا پەروەردە و لە لای زۆر مامۆستای ئایینی ناسراوی ناوچەکەی خوێندویەتی و بۆ ماوەیەکیش لە لای مامی واتە “حاجی بابەشێخ” وەزیری کۆماری کوردستان لە مەھاباد خوێندویەتی.
ھەر لەو سەروبەندەدا وەک مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر چالاکی ھەبووە، ساڵی ۱۳۲۵ لەسەر چالاکی بەر چاو لە گەڵ حاجی بابا شێخی مامی لە کۆماری کوردستان و هەروەها ھەڵوێستی نیشتمانپەروەرانە و ڕزگاریخوازی لە شێعرەکانیدا، گیراوە و بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە بەندیخانەکانی تاران و قەزوێن و بۆکان و سەقز و ورمێ و مەھاباد دەستبەسەر کراوە.
سەید کامیل ئیمامی شاعیر لەگەڵ زۆربەی شاعیر و ھونەرمەندی ئەو کاتە دۆستایەتی نزیکی بووە وەک: مامۆستا ھەژار، هێمن، عەباس حەقیقی، سوارە ئیلخانیزادە، هێدی، مەلا کەریمی زاری، سەییادی، ڕاوچی، سەیادەت یا سەیید، مەلا غەفوور دەبباغی یا حافزی مهابادی، محەممەد ئەمین بەرزەنجی یا خاڵە مین، هێدی و….
ھەروەھا لەگەڵ ھونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک پەیوەندییەکی نزیکی بووە. و هونەرمەندانێکی زۆری تریش وەک مامۆستا ناسر ڕەزازی و عەزیز شاهرۆخ و ئیبراهیم قادری و عەلی خەندان و سمایل ئاغا چەوگالی و تاهیر خەلیلی و سەید برایمی سەقزی و سەید عەلی سەردەشتی و…. شێعرەکانی ئاواتیان بە گۆرانی و لە مەقاماتی کوردی دا کوتۆتەوە.
مامۆستا ئاوات بابه‌تی شێعری زۆرن؛ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی زۆر به‌رچاون؛ هه‌م ڕه‌خنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تین و هه‌م هه‌وێنی بیری ئازادیخوازانه‌ن.
سرووشت په‌سه‌ندی و لالانه‌وه‌ی ئه‌وینداری و ئایینیش ده‌بنه به‌شی هه‌ره زۆری شێعره‌کانی.
🔹مامۆستا ئاوات له هه‌موو قاڵب و چوارچێوه‌یەکی شیعری وه‌کوو غه‌زه‌ل، قه‌سیده، مه‌سنه‌وی و دووبه‌یتی شیعری هۆنیوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌کوو ئاشکرایه تای ته‌رازووی غه‌زه‌ڵه‌کانی سه‌نگینترن.
مامۆستا سەید کامیل شێوه‌ی کاره‌کانی ڕه‌نگ و بۆی نالی و قانع و بێخۆد و مه‌حوییان پێوه دیارە.
ئەم شاعیرە نیشتمانپەروەرە لە ۵ی خەرمانانی ساڵی ۱۳٦٨ی هەتاوی لە شاری سەقز کۆچی دوایی کردووە و لە پاڵ گڵکۆی شێخانی زەنبیلەوە نێژراوە و گڵکۆکەی لەگەڵ مەزاری شێخان چاوەدێری دەکرێ و جێگەی زیارەتی موریدان و گەشتیارانە.
یادیان بەرز و پیرۆز بێ