بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری بهتین نیوز ، فستیواڵی «ئەم پاییزە»، خەڵاتی فەرهەنگی،ئەدەبی و هونەریی مامۆستا سەید محەمەد سەفایی لە شاری تیکاب بەرێوە چوو.
وەکوو ڕێزلێنان لە دەیان ساڵ خەباتی هونەری یەکێک لە هونەرمەندە گەورەکانی هەوشار، یەکەم خەڵاتی ئەم پاییزەی مامۆستا سەید محەمەد سەفایی پێشکەش بە گۆرانیبێژی ناودار و بەئەزموونی هەوشار، مامۆستا ئاغە سەی شوکرەی سەیدی، خاوەنی بەیتی «عەزیز و کوبرە» کرا.