بە پێیی پێگەی هەواڵدەری بەتین نیوز،ئێواری پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲۹ پووشپەڕی ۱۴۰۲ لە پارکی ئافرەتانی شاری بۆکان ورکشاپی هونەری وێنە کێشانەوە و چێژبڕکێی شوتی بەڕێوە چوو
لەو پرۆگرامە دا کە پتر لە ۴۰ بەژداربوو مناڵی ۳ تا ۱۱ ساڵە بوون، مناڵەکان دوو کاتژمێژ فێری وێنە کێشانەوە بوون و دوو ئاژەڵیان کار دەگەڵ کردا بە کێشانەوە و ڕەنگ کردن .
یەک کاتژمێر و نیو و چێژبڕکێ شوتی خواردن لە نێوان مناڵاکاندا دەستی پێکرد و لەو چێژبرکێەدا هەرکەس خێراتر شوتیەکەی خواردبا براوە دەبو.
و لە کۆتاییدا خەڵات درا بە ۱۶ مناڵ کە براوەی چێژبڕکێ کە بوون.
بەرێوبەرانی ئەو وڕکشاپە خاتوو شەونەم حەسەن زادە. مامۆستای فێرکاری نەقاشی و خاتوو شیما سەوارە مامۆستای باغچەی مناڵان بوون کە کات و ساتێکی خۆشیان بۆ مناڵانی بۆکانی و دایکو بابە کانیان پێک هێنا.