كوردستان

عێراق سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان جێگیر ده‌کات

به پێی هه‌واڵی به‌تین نیوز

فەریق روكن مەعن سەعدی، فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق رایگەیاند، بۆ رێگری لە هێرشەكانی توركیا و ئێران، سوپا پلانی هەیە سیستمی بەرگری ئاسمانی لە هەرێمی كوردستان جێگیر بكات.

فەریق روكن مەعن سەعدی، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، توركیا و ئێران فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و موشەكی بالیستی بەكاردەهێنن بۆ بۆردومانكردنی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و هەوڵێك لە ئارادایە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا چەكی بەرگری ئاسمانی، لە هەرێمی كوردستان جێگیر بكرێت بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك بۆ سەر سەروەری عێراق.

وتیشی، سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراقە و بە دابینكردنی، لە داهاتوودا دەتوانرێت بەرپەرچی هەر هێرشێكی دەرەكی بدرێتەوە.

فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق باسی لەوەشكرد، بابەتی پەرەپێدانی سیستمی بەرگری ئاسمانی بووەتە جێی بایەخی سەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگری و بە چەكداركردنی سوپا بە چەكی پێشكەوتوو، هەڕەشەكانی سەر هەرێم و هەر ناوچەیەكی تر كۆتایی دێت.

درباره‌ی لقمان شهابی

صاحب امتیاز و مدیر مسئول پایگاه خبری بتین نیوز / مدرس حوزه رسانه و خبرنگاری

همچنین ببینید

حماس

وزیر جنگ رژیم صهیونیستی: اگر در این جنگ پیروز نشویم دیگر قادر به زندگی در این منطقه نخواهیم بود

گالانت در نشست خبری مدعی شد: در نتیجه حملات هوایی، زمینی، دریایی و اطلاعاتی ما …

خه‌لیلی

هونه‌رمه‌ند تاهیر خه‌لیلی کۆچی دوایی کرد

هونه‌رمه‌ند تاهیر خه‌لیلی کۆچی دوایی کرد پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌ورۆ تاهیر خه‌لیلی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ له ته‌مه‌نی …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *