هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری کورد مامۆستا «مسته‌فا شێرزاد» کۆچی دوایی کرد

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری کورد مامۆستا «مسته‌فا شێرزاد» به‌ هۆی تێکچوونی باری ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد

به‌ پێی راپۆڕتی به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ماڵپه‌ڕی به‌تین نیوز، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری ناوداری کوردستان مامۆستا مسته‌فا شێرزاد که‌ به‌ هۆی تێکچوونی باری ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆکان خه‌وێندرابوو، چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ده‌کرا، عه‌سری ئه‌وڕۆ شه‌مه‌ ١۵ی ره‌زبه‌ری ١۴٠٢ی هه‌تاوی له‌ ته‌مه‌نی هه‌شتا و دوو ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری به‌ئه‌زموون، نیگارکێش، دیزاینه‌ر و وێنه‌ری مه‌زنی کورد مامۆستای پایه‌به‌رز مسته‌فا شێرزاد که‌ دوایین که‌سایه‌تی به‌جێماوی نه‌قاشان و شێوه‌کارانی پێشه‌نگی نه‌وه‌ی یه‌که‌می ناوچه‌ی موکریان و کوردستان بوو، له‌ شاری بۆکان ده‌ژیا.

مامۆستا مسته‌فا شێرزاد که‌ خاوه‌نی چه‌ندین تابلۆی شاکاری هونه‌ریه‌، زیاتر له‌ ۶۰ ساڵ خزمه‌تی بێ‌وچان و تێکۆشانی به‌رده‌وامی به‌ هونه‌ری شێوه‌کاریی کوردستان و پێگه‌یاندنی سه‌دان قوتابی ژیر و هونه‌رمه‌ندی به‌توانا له‌و بواره‌دا کرد.

 

درباره‌ی لقمان شهابی

صاحب امتیاز و مدیر مسئول پایگاه خبری بتین نیوز / مدرس حوزه رسانه و خبرنگاری

همچنین ببینید

کاهش ۸ درصدی تصادفات در بوکان

به گزارش بتین نیوز،سرهنگ موسی بهاری گفت: برابر آمار موجود در ۱۵ روزه تعطیلات نوروزی …

راهپیمایی

حماسه آفرینی بوکانی‌ها در روز جهانی قدس

امروز جمعه همزمان با سراسر جهان اسلام، بوکانی‌ها در روز جهانی قدس برای آزادی قدس …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *