به ڕووداوی هاتووچۆ لە سەردەشت دوو کەس گیانیان لەدەستداوە
ڕۆژی پێنجشەممە ۶ی ڕەزبەری ١٤٠٢ ڕۆژێکی پڕ لە ڕووداوی هاتووچۆ لە سەردەشت بوو کە بەداخەوە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە
لە یەکێک لە ڕووداوەکان پێژۆیەک و تراکتورێک لە جادەی سەردەشت.نەڵاس نزیک سەراوژێری شینوێ خۆیان لێکدا
لە ڕووداوێکی دیکە لە جادەی ڕەبەت.مەهاباد پێچی هۆرمزاوێ ئۆتۆمبێلێکی پێژۆ و مۆتۆرسیکلێتێک خۆیان لێکدا کە بەداخەوە کوڕێکی گەنجی ئاوایی سیسێر بە ناوی میکائیل حەسەنپور گیانی لە دەستدا
لە دوایین ڕووداو، نیوەشەوی ڕابردوو سئ ئۆتۆمبێلی سەمەند، پڕادۆ و پێژۆ لە نزیک وێستگەی پۆلیسی ڕێگای سەردەشت لێکیان دا و بەداخەوە گەنجێک بەناوی دیاکۆ نیکخوی گیانی لە دەستداوە./ ڕۆژنامە