‍ ‍ نەورۆز

نەورۆز هێمای ژیانە…..

   نەورۆز هێمای ژیانە…..

کەیوان ڕەحیمی

نەورۆز و هاتنی وەرزی نوێ لە هەموو جیهان واتەی نوێ بوونەوە دەدات بەڵام لە کوردستان ئەم نوێ بوونەوە جیاوازی تایبەت لە خۆ دەگرێت،یەک لە هێماکانی نەورۆز کە جێژنی کوردانی پێ دەڵێن، پاراستنی یەک ڕیزی لە نێو ماڵی کوردە کە لەم ڕۆژەدا بە گێڕانی هەڵپەڕکێ و شادی ڕۆحی مرۆڤ ورەی زیاتری پێ دەبەخشرێت بۆ درێژەی ژیان؛کردنەوەی ئاگر لە ئێوارەی کۆتا ڕۆژی وەرزی زستان لە بەڵگە مێژووییەکان ئاماژەی جیاوازی پێکراوە،ئەم مەشخەڵەی دەستی کورد دژ بە هیچ ئایینێک نەبووە تەنانەت هەڵکردنی ئەم ڕووناکییە دژایەتییە لە ئێوارەێکی کۆتا وەرزی ساردی ساڵ،بە پێشوازی چونی وەرزی نوێ دژ بە تاریکی و کۆنە پەرەستی…….

یەکەم ساڵی ڕۆژمێری کوردی هاوکاتە لەگەڵ پێکهێنانی ئێمپڕاتوری ماد لە لایەنی”دیاکۆ“دامەزراوە،مێژووی گەلی کورد و ڕۆژمێرەکەی ئاماژە بە ۷۰۰ ساڵ پێش لە زایینی مەسیح دەکات کە ئەم هەژمارە دبێتە ساڵی ۲۷۲٤ی کوردی واتە مێژووێکی دوور و درێژی شارستانیەت لە نێو گەلانی جیهاندا…..

ئاگر و نەورۆز لە مێژووی کوردان بە پیرۆزی ناسراوە،بەڵگە مێژوویەکان پێمان دەڵێت گڕو تینی ئاگر لە مێژوو دژبەر بووە بە پیسیەکانی دەورو بەری مرۆڤ لە بورای تەندروستی،تەنانەت وەک دژبەرێکیش مرۆڤ تا بە ئەمڕۆ بەکاری هێناوە و خۆی پێ پاراستووە لە هەر هێرشک؛لەم جێژنە کە زۆر تایبەت مەندی لە خۆ دەگرێت کوردان بە پۆشینی جل و بەرگی تازە ساڵی نوێ پیرۆز دەکەن،بە ڕەنگاو ڕەنگی جیاواز لە نێو ژنان و پیاوان جلی کوردی دەبێتە کۆڵەکە زێڕینەی بەهاری کوردی لە سەر گۆی زەوی؛لە ڕۆژانی نەورۆز گرێبەستی مرۆڤایەتی دەگەڵ سروشت دووبارە دەبێت و کوردان لەم دەرفەتە بۆ چوونەوە دەرەوە﴿سەیران﴾و شادی دەکەن،بەهار لە ئامێز دەگرن و پاڵ بە وەرزێک دەنێن کە سەرما و چەماندنی بە دواوە بووە….

جێژنی نەورۆز لە نێو کوردان کە پێشینەیەکی دوور و درێژی هەیە و کۆنترین جەژنی مرۆڤە لە سەر گۆی زەوی،بوو بە هۆکاری ئەوەی لێکۆلێنەرانی مێژووی بۆ بەڵگەی زیاتر بگەڕێن لە سەر میژووی مرۆڤایەتی،بەڵگە زانستیەکان دەریان خستووە کە مرۆڤ مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ کاتی ژیان لە ئەشکەوت،کە مرۆڤی ناوچە کوردەواریەکان کۆنترین بەڵگەی مێژوویان تۆمار کردووە بۆ ژیانی مرۆڤایەتی لە جیهاندا؛هەر لە مێژووی ژیانی ئەشکەوت بگرە تا ژیانی سەردەم کورد جەژنی نەورۆزی بە کردنەوەی ئاگر بە پیرۆزی ڕا گرتووە و ئێوارەی نەورۆزی کردووە بە هێمای یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێو ماڵی کوردی،تەنانەت بەڵگە مێژوویەکان دەریان خستووە کە یەکەم و کونترین دنکە”گەنم“لە ناوچەکانی کوردستان ڕواوە و ئەم بەڵگە مێژوویانە ئەی سەلمێنێت مرۆڤی کورد بە هاتنی ئەم وەرزە پەیمانی نوێ کردووە دەگەڵ ساڵی تازە و سروشت لە هەمان کات بە پیرۆز ڕا گردنی جێژنی نەورۆز.

لە کۆتایی:ئەوەی جیاوازی بە نەورۆزی ئەمساڵ داوە،ئاشتی و ئاشتەوایی لە نێو ماڵی کوردە کە بە یەکڕیزی و پاڵپشتی بەشداری لە داب و نەریتێک دەکات کە مافی خۆی بە هەموو گەلانی جیهان بە شادی و هەڵپەڕکێ پیشان دەدات،کورد شاخ و کێوی بەرزی بۆ کردنەوەی ئاگر لە مێژوو تا بە ئەمڕۆ هەڵبژاردووە،هۆکاری ئەم کردنەوەی ئاگرە پیشان دەری کاتی شادی و شیوەن بووە لە ناو ئەم نەتەوەدا،هەر کات خۆشی و شادمانی کردووە بە تایبەت لە جێژنی نەورۆز بەرزایی هەڵبژاردووە بۆ ئاگاداری مژدەی بەهار بە هۆز و گەلی ناوچەکە،هەر کاتیش دوژمن هێرشی کردوەتە سەری،بۆ ئاگاداری و پاڵپشتی گەل و هۆزی ناوچەکە،ئاگری کردووە بە ڕەمزی یەک ڕیزی و یەک پارێزی ماڵی کوردان؛ئەم کردەوە ڕای دەگەیێنێت مێژووی گەلی کورد گرێ دراوە بە﴿ئاگر و نەورۆز﴾کە هەمووکات بە پیرۆز کراوە بە پیرۆز.

درباره‌ی لقمان شهابی

صاحب امتیاز و مدیر مسئول پایگاه خبری بتین نیوز / مدرس حوزه رسانه و خبرنگاری

همچنین ببینید

تئاتر

تئاتر یک ضرورت اجتماعی

روژانو ارجمند، بازیگر تئاتر و سینما// بتین نیوز-  می گویند تئاتر بسیار شبیه به زندگی …

انتظامی

کشف مواد محترقه در بوکان

فرمانده انتظامی بوکان از کشف بیش از ۶۰هزار انواع مواد محترقه خبر داد سرهنگ موسی …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *