فێستیڤاڵى

شەشەمین فێستیڤاڵى هەنار و پاییزى هەڵەبجە

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری بەتین نیوز لە هەرێمی کوردستان،شەشەمین فێستیڤاڵى هەنار و پاییزى هەڵەبجە، 550 جووتیار و خاوەن بەرهەم بە زیاتر لە 150 جۆر بەروبوومەوە بەشدارن تێیدا، فێستیڤاڵەکەش بڕیارە تاوەکو ئێوارەى رۆژى شەممە بەردەوام بێت. ئەمساڵ و بۆ یەکەمجار وەزارەتى کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان هاوکارىی تۆڕى رێکخراوەکانى هەڵەبجەى کرد لە ئەنجامدانیدا.

هاوژین نامیق، بەشداربوویەکی فێستیڤاڵەکە دەڵێت “بە هەنار و رووب هەنار بەشداریم کردووە، بەرهەمەکەم زیاتر تەندروستە و هیچى تێکەڵ ناکرێت”.

ژیان مستەفا بەشداربوویەکی دیکەی فێستیڤاڵەکەیە و کەلانە دەفرۆشێت، کەلانەکەی بە رۆنەوە بە هەزار و بەبێ رۆن دووى بە هەزار دینارە.

فیستیڤاڵەکە زیاتر ئامانج لێی بۆ پەیداکردنى بازاڕى دوورمەوداى بەرهەمەکانە، ئەگینا رەنگە بەشى زۆرى ئەوانەى هێنراون بۆ فیستیڤاڵەکە، هەروا بپێچرێنەوە.

حەمید حسێن جووتیارە و باس لەوە دەکات، رۆژانە دوو تۆن شیری هەیە، بەڵام بازاڕى هاوردە دەستی گرتوون، ساڵانەش هەزار سەر جوانەگا بۆ گۆشت دەخەنە بازاڕەوە.

فیستیڤاڵ بەناوى هەڵەبجەوە بوو، بەڵام لە شارەزوور، هەورامان، گەرمیان، راپەڕین و بەشێک لە شارەکانى دیکەش هەندێک لە جووتیاران چووبوون. بەپێى ئامارەکانى کشتوکاڵ، ئەگەر قەدەخەکردنى هاوردە بەردەوامبێت و سەوزە و میوەى قاچاخ نەمێنێت، هەرێمى کوردستان، لە زۆرینەى بەرووبوومى کشتوکاڵیدا بەشى خۆژیێنیى هەیە.

درباره ی لقمان شهابی

مطلب پیشنهادی

جام جهانی

پیروزی مقتدرانه تیم ملی ایران مقابل ولز

تیم ملی با این پیروزی موفق شد با ۳ امتیاز موقتا در جایگاه دوم گروه …

محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود

محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود: خراپترین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانم له‌ حكومه‌تی سوید و سویسرا پێ باشتره‌

K24 – هه‌ولێر: سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود، رایگه‌یاند، له‌ هه‌رێمی كوردستان …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *