به‌رز و پیرۆز بیت رۆژی جیهانی زمانی دایک هاوکات له‌گه‌ڵ ساڵرۆژی کۆچی دوایی ماموستا هه‌ژار
گه‌وره پیاو و یه‌که‌م که‌سی کورده‌واری که زمانی دایکی و زگماگی کوردی به جیهان ناساند
له ۲۱‌ی شوباتی ۱۹۵۲ خه‌ڵکی به‌نگلادیش خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامداو داوای مافی قسه‌کردن و خوێندن به زمانی دایکیان ده‌کرد، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وکات به توندی روبه‌ڕویان بووه. دوابه‌دوای ئه‌مه و له ساڵی ۱۹۹۹دا نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان رۆژی ۲۱ شوباتی به‌رۆژی جیهانی زمانی دایک ناساند و ساڵانه به‌هاوکاری ڕێکخراوی یونسکۆ ئه‌و یاده ده‌کرێته‌وه.
زمانی دایکی یەکێ له گرینگ‌ترین ئامرازەکانی پێکهێنانی شووناسه، به وتەیەکیتر زمانی دایکی دەلاقەیەکه لەو ڕۆانگەیەوه مرۆڤ لەگەڵ جیهان و سرووشت و کۆمەڵگادا پەیوەندی سازئەکات. هەر لەم ڕوانگەوه بوونی خۆی دەسەلمێنێ و بنەمای شووناسی خۆی دادەمەزرێنێت
هەر جۆره نیزامی پەروەردەیەک که ئەم ئەسڵه سەرەکیه له بەرچاو نەگرێت، مافی مرۆڤی خستۆته ژێر پێ و له ڕاستیدا پەروەردەیەکی سەقەت و نەزۆک و خەسیوی بارهێناوە
کەوابوو، ڕەخساندنی هەلی خوێندن و نووسین به زمانی زگماکی(دایکی) مافێکی حاشا هەڵنەگری مرۆڤه
نلسۆن ماندلا ده‌لێ: ئه‌گه له‌گه‌ل یک مروڤ به زمانێک که تێده‌گا قسه بکه‌ی، قسه‌ی ئیوه ده‌چی له نێو مێشکی ئه‌و مروڤهیهوه. به‌لام ئه‌گه له‌گه‌ل مروڤێک به زمانی دایکی قسه بکه‌ی، ئه‌و قسه‌ی ئیوه ده‌چی له نێو دڵی ئه‌و مرۆڤه‌یه‌وه
🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
دایە بابە فێرم بکە / لە زمانی خۆت شەرم مەکە
زمانی کوردی شیرینە / نیشانەی مێژووی دێرینە
بە زمانی خۆم دەنووسمەوه / شێعر و چیرۆک دەخوێنمەوە
دەیپارێزم وەکوو چاوم / پێویستە وەک نان و ئاوم
زمان ڕەگ و پێناسەمه / ڕۆح و گیان و هەناسەمە
من ڕۆڵەی هووشیاری کوردم / ئازا و زانام مەڵێ وردم
وێژە و ڕێنووسی زمانم / فێر دەبم تا هەبێ گیانم
➖➖➖➖➖➖➖➖➖
بەکوردی دەژیم بەکوردی دەمرم / بە کوردی دەیدەم وەڵامی قەبرم
بەکوردی دیسان زیندوو دەبمەوە / لەو دونیاش بۆ کورد تێهەڵدەچمەوه
” هەژار “
➖➖➖➖➖➖➖➖➖
بەهیوای ئەو ڕۆژەی هیچ مناڵێک له مافی خوێندن و نوسین به زمانی دایکی بێبەش نەبێت.
۲ی ڕەشەممه، وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی بەرز و پیرۆز ڕادەگرین