سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له پاره دزراوه‌كانى عێراق به‌رده‌وامه‌و توانیان 182ملیار دینار وه‌ك وه‌جبه‌ى یه‌كه‌م بگێڕنه‌وه‌و ئه‌م بڕه‌پاره‌یه‌ش برابوه ده‌ره‌وه‌ى عێراق.
محمد شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك لیژنه بۆ لێكۆڵینه‌وه دروستكراوه لیژنه‌كان كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچیان ده‌ستنیشانكردوه‌و و هه‌ندێك كه‌س هه‌ن ئاسانكاریان بۆ بردنه ده‌ره‌وه‌ى پاره‌كه كردوه‌و كۆمه‌ڵێك لایه‌نى ناو ده‌سته‌ى گشتى باج و چاودێرى درایی له‌ناویان هاوكاربوون و چاوپۆشى له هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكه‌ن و ناوه‌كانیش ڕاده‌گه‌یه‌نن دواى ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتایی هات.
ووتیشى، 114 چه‌ك خه‌رجكراوه بۆ تۆمه‌تبار نور زوهه‌یر جاسم كه خاوه‌نى دوو كۆمپانیایه‌و بڕهپارهكهش نزیكه‌ى ترلیۆنێك و 618 ملیار‌و 370ملیۆن و 818هه‌زار دینارى عێراقى بوه و دانى ناوه به بردنى پاره‌كه‌دا و دووه‌م تۆمه‌تبار 37 چه‌كى بۆ خه‌رجكراوه به‌ڕێژه‌ى شه‌ش سه‌دو 24 ملیار دینار به‌ناوى عه‌بدولمه‌هدى توفیق مه‌هدى خاوه‌نه‌كه‌ى كه تۆمه‌تباره‌و رایكردوه عه‌بدولره‌حمان محمد ئیبراهیمه، 66 چه‌كى تر خه‌رجكراوه به‌نزیكه‌ى 988ملیار دینار بۆ كۆمپانیایه‌ك خه‌رجكراوه كه تۆمه‌تبار عه‌بدولمه‌هدى تۆفیق مه‌هدى خاوه‌نیه‌تى و پاره‌كه‌ى بۆ خهرجكراوهو ڕایكردوه، 45 چه‌كى دیكه خه‌رجكراوه كه 607 ملیار دینارى عێراقى له‌خۆگرتوه‌و بۆ كۆمپانیاى ریاح به‌غداد خهرجكراوهو خاوه‌نه‌كه‌ى كه ڕایكردوه به‌ناوى حسێن كاوه عه‌بدولقادره له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ستگیركراوه‌و رێوشێونهكان بۆ گواستنه‌وه‌ى تۆمه‌تباره‌كان بۆ به‌غدا به‌رده‌وامه.
سودانى باسى له‌وه‌شكردوه، ئه‌و پاره‌ى گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه په‌یوه‌نیداره به تومه‌تبارى ناوهێندراو نور زوهێرو رێكهوتنكراوه له‌نێوان دادگا‌و تۆمه‌تبارى ناوبراو سه‌رجه‌م پاره‌كان بگرێنێتهوهو دادگا به كه‌فاله‌ت ئازادى كردوه، حجزخراوهته سه‌ر سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت و سامانى گوازراوه‌و نه‌گوازراوه‌ى ناوبراو له‌ژێر چاودێرى لایه‌نه ئه‌منیه‌كاندا له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا سه‌رجه‌م پاره‌كه‌ى زیاتر له ترليۆنێك و 600ملیار دیناره بیگه‌رێنێته‌وه.
له‌عێراق 3ترلیۆن و زیاتر له 600ملیار دینار دزراو سودانى سوره له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م پاره دزراوه‌كان.