جێژنی بێڵندانە
لە گوندی بێورانی سەرەدشت جێژنی بێڵندانە بەڕێوە چو .

جێژنی بێڵندانە لە گوندی بێورانی سەرەدشت بەڕێوە چو

لە گوندی بێورانی سەرەدشت جێژنی بێڵندانە بەڕێوە چو,.

بەتین نیوز: بە بۆنەی جێژنی سەدە یان بێڵندانە که دوای کۆتاییی چلە گەورە، واتە تێپەڕینی چل ڕۆژ لە زستان، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ لە گوندی بێوران بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی بەتین نیوز ، ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ۱۴ی  ڕێبەندانی ۱۴۰۰ ، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی جێژنی بێڵندانە لە گوندی بێوران ، سەر بە شاری سەردەشت، بە بەشداریی خەڵکێکی بەرچاو بەڕێوە چوو.

هەواڵنێری ماڵپەڕی بەتین نیوز، لە شوێنی ڕێوڕەسمەکە ڕایگەیاند: لەو جێژنەدا بە سەدان كەس بە جامانە و زنگاڵ و جلی کوردێوە بەشدارییان كرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا زیاتر لە ۳ هەزار کەس بەشدار بوونە و پێکەوە جێژنی بێڵندانەیان بەڕێوە بردووە.
.

(جێژنی “بێڵندانە”)، جێژنێک کە لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە. بەتایبەت بە ناوەکانی جێژنی سەدە، سەتەی مەڕی، بەهاری کوردی، بەهاری سەکران، کۆسە و سەرەنجام بێڵندانە بەناوبانگە. لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران، ئەفغانستان و ئاسیای نێوەڕاستدا کە ئەو جێژنەیان هەیە بە ناوگەلی خێرپەچار، کوردە، جێژنی شوانان، هەلەهەلە، کورد عەلیکێو، چیلە قاشدی، بەهمەنجە و سەدەی سۆز یان سەدە سۆزی بەر گوێ دەکەوێت؛ هەروەها لە ناوچەی هەورامان و لای پێڕەوانی ئایینی یارسان جێژنی پیرشالیار لە نزیکترین چوارشەممەی کۆتاییی چلەی گەورە دەگیرێت.
بەڵام ئەو جێژنە وەک جێژنی دیکە و بۆنە مێژووییەکانی کورد تۆزی فەرامۆشی لەسەر نیشتوە. هەتا ئێستاش لێکۆڵەرانی کورد کەمتر خۆیان لە چۆنیەتی و کولتووری بەڕێوەچوونی، فەلسەفە و بنەمای جێژنەکە و ماکی وشەی بێڵندانە داوە.

جێژنی سەدە یان بێڵندانە، دوای کۆتاییی چلەی گەورە واتە تێپەڕینی چل ڕۆژ لە زستان دەگیرێت. هەڵبەت بەپێی ناوچە جۆراوجۆرەکان، جێژنەکە لە ٤٠ تا ٤٥ ڕۆژ زستان، جیاوازی تێدایە.

دەگوترێت جێژنی بێڵندانە پێوەندی بە کەمبوونەوەی بارینی بەفرەوە هەیە و وشەکەش لە سێ بەشی بێڵ + ن + دانا پێکهاتووە. بە واتای بێڵی بەفر ماڵینمان دانا، بەڵام ئەو جێژنە کە تایبەت بە ناوچە شاخاوی و بەفرگرەکانە، لە کاتێکدا دەگیرێت کە هێشتا چلە چکۆلە و بەفر و شەڕەبای شینی خاتوو زەمهەریر بۆ جووتەی برایان ماوە. دەڵێن چلەی بچووک دەڵێت ئەوەی بە کاکم نەکرا، ئەمن دەیکەم. بەو پێیەش ناکرێ جێژنەکە پێوەندی بە بەفر و کەمبوونەوەی بارینی بەفرەوە هەبێت و ئەگەر ئاواش بێت، ئەوە وشەکەش پێوەندی بە دانانی بێڵەوە نییە.

 

خبرنگار:احسان عباسی

 

درباره‌ی لقمان شهابی

صاحب امتیاز و مدیر مسئول پایگاه خبری بتین نیوز / مدرس حوزه رسانه و خبرنگاری

همچنین ببینید

دام

مرتع داران آذربایجان غربی از چرای زودهنگام دام خودداری کنند

اداره کل منابع طبیعی وآبخیزداری استان آذربایجان غربی در خصوص رعایت زمان چرای دام در …

اعلام فراخوان دومین جشنواره منطقه‌ای آئینی سنتی و آیین های نمایشی زیویه ( سقز)

فراخوان برگزاری دومین جشنواره منطقه‌ای آئینی سنتی و آیین های نمایشی زیویه ( سقز) مهلت …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *