گەلاوێژ

10 براوەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ خەڵات کران

به پێی هه‌واڵی به‌تین نیوز، ئەمڕۆ سێیەم و دوایین رۆژی 25ـەم فیستیڤاڵی گەلاوێژ بە دابەشکردنی خەڵاتەکان بەڕێوەچوو.
سێ کەس خەڵاتی توێژینەوەیان وەرگرت کە ئاریان سەلیم، محەممەد حەقمورادی و محەممەد نەبی بوون. هەروەها سێ کەسی دیکەش خەڵاتی شیعریان وەرگرت کە هەریەکە لە داستان مارف کەریم، شوان تۆفیق یاسین و گوڵاڵە عوسمان بوون.
هەروەها لە فیستیڤاڵەکەدا سێ خەڵات بۆ بەشی چیرۆک تەرخانکرابوو کە هەریەکە لە خاترە محەممەدی و ئەنوەر عەرەب لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دوو لە خەڵاتەکانیان وەرگرت و کاروان محەممەد و ئەمجەد فەتاحی بە ھاوبەشی خەڵاتی سێیەمیان وەرگرت.
لە کاتژمێر 9:30ـی لە هۆڵى هۆتێل رامادا، دیدارى سەروەر ئەحمەد بۆ چیرۆک بەڕێوەچوو و چیرۆکە بەشداربووەکان نەخوێندرانەوە و تەنیا لە ساڵنامەى گەلاوێژدا بڵاکراونەتەوە کە ژمارەیان حەوت چیرۆکە، چیرۆکەکان لەلایەن نووسەر ئارام محەممەد، خوێندنەوەیان بۆ کراوە.
دواتر پانێڵی بەیاد عەبدولقادر بۆ لێکۆڵینەوە بەڕێوەدەچێت و کورتەیەک لە لێکۆڵینەوە هەڵبژێردراوەکانى فێستیڤاڵ پێشکێش دەکرێن.
چالاکییەکانی 25مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ لە 25-5-2022 لە هۆڵی تەلاری هونەر دەستیپێکرد و ئەمڕۆ لە هۆڵی هوتێل رامادا لە سلێمانی کۆتاییهات.
سەرپەرشتیارى گشتیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ مەلا بەختیارە، لیژنەى ئامادەکاریى سامى هادى، د. ئیبتسام ئیسماعیل قادر، د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، تەڵعەت تاهیر و سیامەند هادییە، بەڕێوەبەری هونەری و پەیوەندییەکان سۆران نەقشبەندییە.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ، لەلایەن بنکەی رۆشنبیری گەلاوێژ سازدەکرێت کە لە 1996 لە سلێمانی دامەزراوە، 25 ساڵە بەبێ دابڕان فیستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت.

 

گلاویژ

درباره‌ی لقمان شهابی

صاحب امتیاز و مدیر مسئول پایگاه خبری بتین نیوز / مدرس حوزه رسانه و خبرنگاری

همچنین ببینید

تئاتر

تئاتر یک ضرورت اجتماعی

روژانو ارجمند، بازیگر تئاتر و سینما// بتین نیوز-  می گویند تئاتر بسیار شبیه به زندگی …

اعلام فراخوان دومین جشنواره منطقه‌ای آئینی سنتی و آیین های نمایشی زیویه ( سقز)

فراخوان برگزاری دومین جشنواره منطقه‌ای آئینی سنتی و آیین های نمایشی زیویه ( سقز) مهلت …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *