K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود، رایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ پاراستنی ئۆپۆزیسیۆن نییه، ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی ته‌با بن %70ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن و حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندێكیش خراپ بێت، له باشترین حكومه‌تی سوید و سویسرا لام باشتره.
له میانی به‌رنامه‌ی “باسی ڕۆژ”ی كوردستان24دا، محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود، باسی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان له “دوكان” كرد و گوتی: كێشه‌كان تایبه‌ت نین به لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌موویانه‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ستن به پارتی و یه‌كێتییه‌وه.
گوتیشی: نێوان پارتی و یه‌كێتی ناته‌بایی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان رێكبن، %70ی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌بن. هه‌قه به روونی بوترێت، كێشه‌كه له نێوان دوولایه‌نه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا، كه بێ به‌شداری پارتی به‌ڕێوه‌چوو، پێشنیازی ئه‌وه كراوه ئه‌نجوومه‌نێكی باڵای سیاسی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت.
محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود له‌و باره‌یه‌وه گوتی: ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه پێویسته بۆ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆ ئه‌وانه‌ی له په‌رله‌مان و حكومه‌تن یان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تن.
گوتیشی: ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه سیاسییه و جێبه‌جێكار نییه، كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات. ماوه‌یه‌كی درێژه قسه‌ی له باره‌وه ده‌كرێت. ئه‌مڕۆ باسی شێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه نه‌كراوه، ته‌نیا پێشنیازێك بووه له لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌توانێت لانیكه‌م سێ مانگ جارێك كۆببێته‌وه و به شاندی هاوبه‌ش بچێته به‌غدا. له‌وانه‌یه جێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نێكی نیشتمانی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی بگرێته‌وه و ده‌كرێت داڕشته‌یه‌كی یاسایی پێبدرێت.
له باره‌ی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه گوتی: له كوردستاندا ئۆپۆزیسیۆنێكی راسته‌قینه نییه و یاسایه‌كیش نییه ئۆپۆزیسیۆن بپارێزێت. ئێمه پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه. له‌و پرسه نه‌ته‌وه‌ییانه‌دا پێویسته هه‌موومان یه‌كده‌نگ بین.
گوتیشی: خراپترین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م له حكومه‌تی سوید و سویسرا پێ باشتره.