عێراق

هه‌واڵێكى خۆش له‌به‌غداوه‌ بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێم

 وه‌فدى دانوستانكارى هەرێم توانیویه‌تى، پشکی هەرێم لەبودجەی گشتى عێراق بۆ ساڵی داهاتوو جێگیربكات‌و ئەنجومەنی ئابوری عێراقیش خواستی وه‌فدى هه‌رێمى قبوڵكردوه‌.

ئێوارەی ڕۆژی 10ی ئەم مانگە، وه‌فدى هەرێم بەسەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی‌و ژمارەیەک لەوەزیرو بەرپرسانی وەزارەتەکانی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێکەوت‌و دوای زنجیرەیەک کۆبونەوە لەگەڵ وەزارەت‌و دامەزراوەو بەرپرسانی عێراق ئەمڕۆ کۆتایی بەسەردانەکەیان دەهێنن.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیاى فه‌رمى گۆڕان، دوای خستنەڕوی داخوازیەکانی هەرێم لەوەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، ڕۆژی 12ی مانگ ئەنجومەنی ئابوری حکومەتی عێراقی کۆبونەوەی ئەنجامداو تێیدا داخوازیه‌كانى هەرێمی کوردستانی بۆ پشکی هەرێم لەبودجەی 2023ی عێراق پەسەندکرد.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌ له‌هه‌واڵه‌كه‌دا، پشکی هەرێم ساڵانە لە10 ترلیۆن دینارەوە زیادکراوە بۆ 18 ترلیۆن دینار، به‌ڵام وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێم داوایكردوه‌ بکرێتە 28 ترلیۆن دینار، ئەگەر عێراقیش بڕیاری کۆتایی بدات لەسەر 28 ترلیۆن دینارەکە، ئەوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم مسۆگەر دەکرێت بۆ ساڵی داهاتوو.

له‌به‌شێكى دیكه‌ى هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌، ئەمڕۆ وه‌فده‌كه‌ دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان‌و ڕاپۆرتی کۆتایی ئەنجامی کۆبونەوەکان ئامادەدەکەن‌و دەیدەنە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم.

به‌هۆى نوسینى ڕاپۆرتى وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێمیشه‌وه‌، پێشبینیده‌كرێت كۆبونه‌وه‌ى سبه‌ینێى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بۆ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو دوابخرێت، بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم گفتوگۆ له‌سه‌ر داخوازیه‌كانى عێراق بكات، به‌ڵام ورده‌كاریی‌و ناوه‌ڕۆكى داواكاریه‌كانى به‌غدا له‌هه‌رێمى كوردستان ئاشكرانه‌كراوه‌.

به‌رله‌وه‌ى پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، وه‌فده‌ ته‌كنیكى‌و سیاسییه‌كانى هه‌رێم له‌به‌غدا ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌و سێ لیژنەی هونەریش بۆ ڕێکخستنی رێککەوتنەکان بەردەوام لەکاردابون لەو ماوەیەی وه‌فده‌ سیاسیەکە له‌كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆدا بوه‌.

میدیاى گۆڕان ده‌ڵێت:”لەکۆبونەوەی وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق، خەرجى‌و داهاتى هەرێم‌و ئەنجامى ئەو لیژنەیەى حکومەتى ناوەند کە لەماوەى ڕابردودا سەردانى هەرێمیان کردو ئەو وردبینیانەى لەبارەى داهاتى خاڵە سنورییەکان‌و دیوانى چاودێرى دارایى کردویانە، خراوەتەڕوو”.

درباره‌ی لقمان شهابی

صاحب امتیاز و مدیر مسئول پایگاه خبری بتین نیوز / مدرس حوزه رسانه و خبرنگاری

همچنین ببینید

آمریکا

تصاویری از بزرگ‌ترین گورستان هواپیما در جهان | ایستگاه آخر جنگنده‌های مشهور

این گورستان هواپیما مساحتی تقریبا ۱۰.۵ کیلومتر مربعی را اشغال کرده و میزبان بیش از …

کشتی

یمن کشتی اسرائیلی را توقیف کرد

🔹یک کشتی اسرائیلی به نام “رهبر کهکشان” در دریای سرخ توسط انصارالله یمن توقیف شد. …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *