ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11/12/2022، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، “بە هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لایەنە پەیوەندیدارەکان له بواری دەسپاکی، بەشی دووەمی پارە دزراوه‌كانی باج گێڕدراونەتەوە، کە بڕەکەی 134 ملیار و 455 ملیۆن دینارە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، “لە ئەنجامی بە دواداچوونێکی راستەوخۆی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران، بە هاوکاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکانی بواری دەسپاکی بەردەوام ده‌بن، لە كار كردن بۆ گێڕانەوەی هه‌موو پاره دزراوه‌كان، بەتایبەتی پارەکانی باج کە بە دزینی سەدە ناوزەد دەکرێت”.
بڕی تێكڕای ئه‌و پاره دزراوانه‌ی باج کە تا ئێستا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌تی عێراق، بریتییه له 317 ملیار و 535 ملیۆن و 536 هەزارو 525 دینار.