تۆمەتبار

ئاسایشی سلێمانی باندێكی دزیكردنی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، باندێكی دزیكردنیان دەستگیرکردووە، كە چەندین كاری دزییان لە ناو شاری سلێمانی ئەنجامداوە هەروەها، دەرکەوتووە یەکێکی لە تۆمەتبارەکانی دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر یەکێکی تریان.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردەوە، سێ تۆمەتبار بە ناوەکانی (د ، و ،ع) و (م ، ج ، ح ) و (ھ ، ھ، ئ) کە هەرسێکیان دانیشتوی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندن دەستگیرکران کە باندێکێ دزیکردنیان پێکهێنابوو.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتوو: ئەو باندە لە شاری سلێمانی و لە مزگەوتی ڕەحمان لە گەڕەکی کانی کوردە، لە مزگەوتی فیردەوس لە گەڕەکی ڕاپەڕین، لە مەحەلێکی چیمەنتۆو چەو و لم کە خاوەنداریەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مامی یەکێک لە تۆمەتبارەکان، دزیان كردووە، لەگەڵ دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیانیان.

ئاسایش لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێت: لە کاتی لێکۆڵینەوەدا یەکێک لە تۆمەتبارەکان ئاشکرای کرد لەلایەن تۆمەتبار (ھ ، ھ ، ئ) دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەری.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەکردەوەیەکی دیکەی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ج ، ئ ، ج )ی دانیشتوی گەڕەکی پیرادییەکانی ناحیەی شۆڕشیان دەستگیرکرد هەستاوە بەدزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان و پاش تەلەفکردن و پارچەپارچە کردنیان ویستوێتی لەبازاڕدا بیفرۆشێت.

ئەوەشهاتووە: تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لەسەر داوای یاسای هاوڵاتیان و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەکانی (393 – 446) لەیاسای سزادان گیراون و ڕاگیراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

درباره‌ی لقمان شهابی

صاحب امتیاز و مدیر مسئول پایگاه خبری بتین نیوز / مدرس حوزه رسانه و خبرنگاری

همچنین ببینید

اشنویه

پیکر ۳ کوهنورد مفقودی در ارتفاعات اشنویه پیدا شد

ارومیه- رئیس سازمان امداد و نجات هلال احمر کشور از پیدا شدن پیکر بی جان …

بهمن

گیرافتادن تیم کوهنوردی کاویان نقده در ارتفاعات رندوله اشنویه

#فوری اعزام یک گروه هلال احمر از اشنویه و دو گروه نجات از شهرستان نقده …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *