بە دەنگی (162)پەرلەمانتار عەبدوللـەتیف ڕەشید بووە سەرۆک کۆماری عێراق.
به پێی ههواڵی بهتین نیوز ،ئەمڕۆ دانیشتینی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە بەشداری 278 ئەندام پەرلەمان ئەنجامدرا، 41 كاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید بوون، چەند خولەکێک پێش دەسپێکردنی دانیشتنەکە دوو کاندید کشانەوە، 39 کاندید چوونە کێبڕکێی بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.
کیبڕکێی سەرەکی لەنێوان عەبدوللـەتیف ڕەشید و بەرهەم ساڵح بووە، کە هەردووکیان کاندید یەکێتی نیشتیمانی کوردستانبوون، بەهۆی بەدەستنەهێنانی دوو لەسەر سێی دەنگەکان هیچ یەک لە کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دیارینەکرا.
لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکە کێبڕکێ لەنێوان عەبدوللـەتیف ڕەشید و بەرهەم ساڵحدابوو، بە دەنگی 162 ئەندام پەرلەمان عەبدوللـەتیف بووە سەرۆک کۆماری عێراق.
عەبدوللـەتیف ڕەشید کێیە؟
ناوی تەواوی عبدوللـەتیف محەمەد جەمال ڕەشید
ساڵی ١٩٤٤لە سلێمانی لەدایکبووە، تەمەنی ٧٦ساڵە
ساڵی ١٩٦٨بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازەی شارستانی زانکۆی لیڤەرپوول بەدەستهێناوە.
ساڵی ١٩٧٦ دکتۆرای لە زانکۆی مانچستەر بەدەستهێناوە. –
لە یەمەن و سعودیە بەڕێوەبەری پڕۆژەی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی FAO بووە
ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی کۆنگرەی نیشتمانی عێراقی INC بووە.
ساڵی ١٩٨٦نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە لە بەریتانیا
ساڵی ٢٠٠٣-٢٠١٠ وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بووە
لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق وەک ڕاوێژکار کاریکردووە